پێشەوا هەورامانی: نازانین بۆچی ئەم پەیامەمان ناگات

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نازانین بۆچی ئەم پەیامەمان ناگات کە لەم شەڕەدا تەرەفدار نین.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم بۆ كەناڵی (جەزیرە) دەڵێت: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو کێشە و ملمڵانێیانەی لە ناوچەکە ڕوو دەدەن “نازانین بۆچی ئەم پەیامەمان ناگات کە ئێمە تەرەفدار نین”.

ڕاشیگەیاندووە، سەرەڕای نیشاندانی نییەتی ئاشتیخوازانە و هەوڵمان بۆ سەقامگیری لەبەرامبەردا بەهێرشی درۆنی وەڵامی وەردەگرینەوە.

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، 10 درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر بەبێ تۆمارکردنی هیچ بریندارێک خراونەتە خوارەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە