لە لیبیاوە 33 گەنجی کورد هەفتەی داهاتوو دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

لە وڵاتی لیبیاوە 33 کۆچبەری نایاسایی دەگەڕێندرێنەوە هه‌رێمی كوردستان، ئەم کۆچبەرانە بۆ ماوەی 8 مانگ لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا مابوونەوە و له‌ ڕەوشێکی سەختدا بوون.

وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش گەیشتنی زانیاری لەسەر بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک هاووڵاتی لە وڵاتی لیبیا، سەرۆک وەزیران هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانییی دەرەوەی ڕاسپارد بەپەلە ڕێکاری پێویست بۆ ڕزگارکردنیان بگرنەبەر.

ڕوونی کردەوە، لە ئێستادا تەواوی مامەڵەکانی پەیوەست بەو 33 هاووڵاتییە کۆتایی هاتووە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەو کۆچبەرانە بگەڕێنەوە باوەشی خێزانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا و جەختی لەسەر خۆپاراستنی گەنجان و خێزانەکانیان کردەوە، داوای کرد گەنجان ڕێگەی کۆچی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوا نەگرنەبەر، چونکە ئەمە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات و لێپرسینەوەی یاسایی توندی بەدوادا دێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو گەنجانەی ڕزگار کراون، بۆ ماوەی 8 مانگ لە زیندانەکاندا ماونەتەوە و بەردەوام لەژێر مەترسیی مەرگدا بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە