حكومەتی هەرێم دامەزراندنی ژمارەیەك مامۆستای ڕاگەیاند

دامەزراندن بە لەجیاتی دانان لە وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە بڕیاری حكومەتی هەرێم ڕاگیرا، بەڵام دواتر ژمارەیەك مامۆستا بە گرێبەست بۆ كەرتی پەروەردە بە بڕیاری دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراون.

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی (نهێنی) بە ژمارە (1645) لە (9/6/2026) و بە نوسراوی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی ژمارە (2818 لە 20/7/2026) کە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی کردوە، (57) مامۆستای بە شێوەی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ بۆ وەزارەتی پەروەردە دامەزراند.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە مەرجێک هیچ مووچەیەکی دیکەیان نەبێت و پسپۆری و بروانامەیان بۆ کاری مامۆستایەتی گونجاو بێت.

لای خۆشیەوە، پەرلەمانتار د.فاتیح سەنگاوی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسراوی فەرمی بە واژۆی بەرپرسانی حکومی بڵاوکردۆتەوە کە دامەزراندن کراوە بۆ ژمارەیەک فەرمانبەر لە هەرێم.

ئەمەش سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ڕاگرتنی دامەزراندن و لەجیاتی دانان، بەڵام لەمساڵدا ژمارەیەک فەرمانبەر لە وەزارەتی پەروەردە بە شێوەی گرێبەست و لەجیاتی دانان دامەزراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە