وەزیری گەنجینەی ئەمریكا جەخت لە سەپاندنی سزای قورستر بەسەر ئێراندا دەكاتەوە و دەڵێت: بەهای تمەن بەتەواوی شكاوە.
سکات بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا گفتوگۆ دەکەین کە پشتیوانی ئێران دەکەن.
وتیشی، “بەهۆی سزاکانی واشنتنەوە، بەهای تمەن بە تەواوەتی دابەزیوە و رێژەی هەڵاوسانیش لە ئێران 100%ـی تێپەڕاندووە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سزاكان بەجۆرێك كاریگەرییان هەبووە حکومەتی ئێران لە دابینکردنی مووچەی سەربازەکانیشی پەکیکەوتووە.
جەختیشی كردۆتەوە، سزای بێ وێنەمان بەسەر ئێراندا سەپاندووە و ئەو سزایانە ئابوورییەکەیان دەخنکێنێت.
