ئۆتۆمبێلی كارەبایی بۆ فەرمانگەكانی هەڵەبجە دابین دەكرێت

 

ئەمڕۆ چوار شەممە، لە دیوانی پارێزگا، نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای Power Solid کرد.

سەردانی شاندەکە لە دوای هەنگاوەکانی لیژنەی پارێزگای هەڵەبجە دێت بۆ ١٦یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر کە لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگار بەشدارییان تێدا کردبوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پارێزگای هەڵەبجە، کۆمپانیای ناوبراو ئامادەییی خۆیان دەربڕی بۆ دابینکردنی پێداویستیی کارەبایی و ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ فەرمانگە حکومییەکانی سنوورەکە بە نرخی گونجاو وەکو هاوکاری و پاڵپشتییەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

ئاشكراشی كردووە، لە ئۆفەرێکی تایبەتدا ئامێری تایبەت بە بارگاویكردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی کارەباییان وەکو دیاری پێشکەشی پارێزگای هەڵەبجە کرد.

لای خۆشیەوە، پارێزگاری هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی شاندی میوان کرد بۆ دیارییەکەیان و پاڵپشتیی تەواوی پارێزگای بۆ سەرخستنی هەوڵە خزمەتگوزارییەکانیان دووپات کردەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە