وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوێنێ شەو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو وێستگەی کەورگۆسک له هەولێر، سوتانی محاویلەی سەرەکی لێکەوتەوە و بووە هۆی بچڕانی کارەبا له نێوان (هەولێر و دهۆك) و لە کارکەوتنی چەند یەکەیەک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
ڕاشیگەیاندووە، تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بارودۆخەکەیان ئاسایی کردەوە.
دەشڵێت: لە ئێستادا کار بۆ چاککردنەوەی محاویلەکە دەکەن، تا ئەو کاتەش فیدەرەکانی سەر محاویلەکە دەخرێنە سەر محاویلەیەکی دیکە.
