فالح ساری بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاریدا

وەزیری دارایی عێراق جەختی لە تەواوکردنی ڕێکارەکان کردەوە بۆ ئەوەی بەمزوانە سیستەمی (ئەسیکۆدا) لە دەروازە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، هاوکات بڕیاری دا لە ١ی تشرینی یەکەمەوە باجی گومرگی پێشوەختە وەربگیرێت.

​ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، بە ئامادەبوونی د. سامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگەکان و ژمارەیەک لە شارەزایانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD)، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەبارەی پەرەپێدانی کاری گومرگی و تەواوکردنی پرۆژەکانی بەئەلیکترۆنیکردن ئەنجام دا.

​لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ سەبارەت بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا (ASYCUDA) و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی داتا گومرگییەکان کرا.

وەزیری دارایی جەختی لە تەواوکردنی پێداویستییە هونەری و کارگێڕییەکان کردەوە بۆ ئەوەی بەمزوانە سیستەمەکە لە دەروازە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستانیش بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش بە ئامانجی یەکخستنی ڕێکارەکان، بەهێزکردنی چاودێری و ئاڵوگۆڕکردنی داتاکان لەسەر ئاستی نیشتمانی.

​لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی عێراق داوای کرد ڕێکارەکان ئامادە بکرێن بۆ دەستپێکردنی وەرگرتنی پێشوەختەی باجی گومرگی لە کاتی حەواڵەی داراییدا، کە بڕیارە لە یەکەمی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە جێبەجێ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی شەفافیەت، نەهێشتنی یاریپێکردن، ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە، و مسۆگەرکردنی مافەکانی دەوڵەت و بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە