کاتز هەڕەشە لە ئێران دەکات: بەتوندی وەڵامتان دەدەینەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران کە ئەگەر لە کاتی بەڕێوەچوونی جەژنی جووەکاندا هەر هێرشێک بکات ئەوا بە توندی وەڵامی دەدەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند،  لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و فەرماندەکانی سوپا بەردەوام چاودێریی دۆخەکە دەکەن، بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران لە رۆژانی جەژنی جووەکاندا.

کاتز ئەوەی خستەروو، ئەگەر ئێران هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت، ئەوا ئیسرائیل بە تەنیا و بە بێ توندی وەڵامی دەداتەوە.

دەربارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کاتز باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل فەرماندەییکردنی هێرشەکانی بۆ ئەمریکا بەجێهێشتووە ئەویش بەلەبەرچاوگرنی بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن لە گەرووی هورمز و پاراستنت ئاسایشی وزەی خۆی، بەڵام بەدووریشینەزانی ئیسرائیلیش بچێتە نێو جەنگەکەوە.

سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی تاران، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وتی، لە رێگەی ئۆپراسیۆنی “شێری رابوو” توانراوە بەشێکی زۆری دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران لەناوببرێن. ئێستاش بە وردی چاودێریی جووڵەکانی ئێران دەکەن بۆ زانینی هەر هەوڵێک بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنانە.

یسرائیل کاتز جەختیشی کردەوە کە ڕێ نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە