لە کەناراوەکانی ناوچەی سیلیڤری لە شاری ئیستەنبووڵ، دوو کەشتی بازرگانی لە دووری ١٨ میل پێکیاندادا، و بەهۆی ئەم ڕووداوەوە ١٠ کەس لە سەرنشینانی یەکێک لە کەشتییەکان بێسەروشوێنن.
بەپێی زانیارییەکان، کەشتییەکی بازرگانی بە ناوی ALSU هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە، بەڵام هیچ هەواڵێک لە ١٠ کارمەند و کەشتیوانی کەشتیی "TUBERK IMAMOGLU" لەبەردەستدا نییە و چارەنووسیان نادیارە.
لە ئێستادا تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکەدا خەریکی پشکنین و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو ١٠ کەسە بێسەروشوێنەن.
