پیرۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند

حکوومەتی پیرۆ بە فەرمی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بچڕاند و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە ڕایگەیاند؛ ئەم هەنگاوەیان کاردانەوەیە بەهۆی پەرەپێدانی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز لە لایەن تارانەوە.

لیما، تاران تۆمەتبار دەکات بەوەی هاندەری پەرەپێدانی ململانێکانە لە ناوچەکەدا و دەبێتە هۆی پەکخستنی هاتوچۆی کەشتییەکان لەو رێڕەوە ئاوییە گرنگەی جیهان بۆ وزە و بازرگانی.
وەزارەتی دەرەوەی پیرۆ ئاماژەی بەوەکردووە کە بڕیارەکە لەسەر بنەمای هەڵوێستی مێژوویی وڵاتەکەیان بۆ پشتیوانیکردن لە ئاشتی نێودەوڵەتی دراوە.

سەرەڕای پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، لایەنی پیرۆ ڕایگەیاندووە کە خزمەتگوزاری و پەیوەندییە کۆنسوڵگەرییەکان بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکان بەردەوام دەبن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە