ژمارەی قوربانیانی هێرشی سەر ئاهەنگەکەی ئێران بەرز بووەوە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئێرنا، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە پارێزگاکانی هورمزگان و خوزستان لە باشور و باشوری رۆژئاوای ئێران، ١١ کەس کوژراون و ٥٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە پارێزگای هورمزگان، ئەحمەد نەفیسی جێگری پارێزگار ڕایگەیاند کە هێرشێک کراوەتە سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی کۆهستەک لە دوورگەی سیریک، و بەهۆیەوە چوار کەس کە منداڵێکیشیان تێدایە گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات لە پارێزگای خوزستان، وەلیوڵا حەیاتی جێگری پارێزگار بۆ کاروباری ئەمنی و پۆلیس ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی هێرشێکی مووشەکی ئەمریکاوە لە ڕۆژی سێشەممە بۆ سەر سێ خاڵ لە ناوچەکانی دەوروبەری ئەهواز و ئاغاجاری، حەوت کەس کوژراون و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە