لە شەقامی گوڵەباخ لە رانییە، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان، لیژنە هاوبەشەکان سزای دارایی پێنج چایخانەیان داو دەستخۆشیشیان لە خاوەنی ژمارەیەک چایخانەی دیکە کرد.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی ڕانیە بۆ جاری دووەم سەردانی چایخانەکانی شەقامی گوڵەباخیان کرد، بەپێی ڕاگەیەندراوی لیژنەکە، لە ئەنجامی بەسەرکردنەوەکەدا، بەهۆی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێنماییەکان و پاراستنی پاکوخاوێنی، دەستخۆشی لە نۆ چایخانە کرا.
لە بەرامبەردا، پێنج چایخانە سزای غرامەکردنیان بەسەردا سەپێنرا، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکانی لیژنەکە بۆ گۆڕینی تانکی ئاوەکانیان کە ژەنگیان هەبووە.
قایمقامیەتی ڕانیە جەخت دەکاتەوە کە لیژنە هاوبەشەکان ڕۆژانە لە بەدواداچوونەکانیان بەردەوام دەبن بۆ پێدانی ڕێنمایی بە پیشەوەران و ڕێگری لە هەر سەرپێچییەک. هاوكات داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەکدا پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708593000) بکه ن.




