بە هۆی زیادبوونی پێشبینییەکان دەربارەی ئەگەری بەرز کردنەوەی ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە، نرخی زێر لە جیهاندا ناجێگیر بووە و لە ماوەی کورتدا هەڵبەز و دابەزی گەورە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە 4335 دۆلارەوە بۆ 4285 دۆلار دابەزی، بەڵام دوای کاتژمێرێک جارێکی دیکە بۆ 4330 دۆلار بەرز بووەوە.
نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە؛
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 810 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 945،000 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 1،079،000 هەزار دینار
