سوپای کوەیت تێکشکاندنی ژمارەیەک مووشەک و درۆنی ڕاگەیاند کە لەلایەن ئێران ئاراستە کرابوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی سوپای کوەیت ڕایگەیاند، ئێران بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک و درۆن ھێرشی کردووەتە سەر کوەیت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی کوەیت مووشەکی و درۆنەکانی ئێرانی تێکشکاندووە و خستووەتەخوارەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لە ئەنجامی تێکشکاندنی مووشەک و درۆنەکانی ئێران، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوە لە ژمارەیەک ناوچەی کوەیت بیستراون.
داواش لە ھاووڵاتییان و کەسانی بیانی نیشتەجێی کوەیت کراوە لەوەی پابەندی ڕێنماییەکانی ئاسایش و سەلامەتی بن کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بڵاودەکرێنەوە.
