دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری ئاسمانی هەولێر تێکشکاند.
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتژمێر 01:13 تا 03:31، هێزەکانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکشکاند و خستنە خوارەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشەکان “خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە”.
ئەمڕۆش سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر هەولێر ڕاگەیاند و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بنکەی ئەمریکییەکانیان کردووەتە ئامانج.
