سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر هەولێر ڕاگەیاند

سوپای پاسداران ڕایگەیاند بە مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر هەولێر و ئەردەن و بەحرێن ئەویش لە وەڵامی ئەو هێرشانەی ەک ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەنجامی دان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا لە بنکەکانی لە کوەیتەوە ماڵێکی لە شاری سیریک بۆردومان کردووە و بە هۆیەوە چوار کەس کوژران و نزیکەی 70 کەسی دیکە بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە وەڵامی ئەو هێرشەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر و ئەردەن، بەحرەین و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندەی ئەمریکی لە بنکەی عەلی سالمی کوەیت.

سوپای پاسداران ڕاشیگەیاند لەو هێرشانەدا ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا کوژراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە