دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند دوو کەشتی بازرگانی لە کەناراوەکانی ئیستانبوڵ پێکیاندا دا کێشاوە.
نووسینگەی پارێزگاری ئیستانبوڵ لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا وتی دوو کەشتی بازرگانی کە ئاڵای تورکیایان هەڵکردووە لە دەریای مەڕمەڕە پێکیاندا کێشاوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە دەسەڵاتداران نەیانتوانیوە پەیوەندی بکەن بە 10 ئەندامی تیمی یەکێک لە کەشتییەکانەوە.
لەوبارەیەوە، نووسینگەی پارێزگاری ئیستانبوڵ ڕایگەیاند کە کەشتییەکانی پاسەوانی کەناراوەکان و هەلیکۆپتەر ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، ئاماژەی بەوەش کرد کە هیچ زیانێکی بەرچاو لەسەر یەکێک لە کەشتییەکان نییە.
تا ئێستا هۆکاری ئەم پێکدادانە، یان وردەکارییەکانی ڕووداوەکە نەزانراوە. بەڵام دەریای مەڕمەڕە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی هاوشێوەی تێدا ڕوویداوە.
