ترەمپ داوای ڕاپەڕین دەکات: کەی گەلی ئێران ڕادەپەڕێت؟

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هەوڵ نادات ئێران ناچار بکات بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان و لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆش داوای لە ئێرانییەکان کرد لە دژی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان ڕاپەڕن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لە هەوڵی ئیدارەکەی دەکرد بۆ هاندانی تاران بەرەو ڕێککەوتنێکی نوێ، لە کاتێکدا ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و ئابووری لە نێوان هەردوو وڵاتدا توندتر بووە.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆیدا “تروس سۆشیاڵ” وتی: “من هەوڵ نادەم ئێران ناچار بکەم بێتە سەر مێزی دانوستان” و هێرشی کردە سەر ڕاپۆرتێکی کەناڵی “ئەی بی سی نیوز”یش کە باسی لەم بابەتە کردبوو.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی ئیتر گرنگی بەو ڕێککەوتنە نادات کە بە “بێ بەها” ناوی برد لەگەڵ ئێران، بەو پێیەی دۆخی ئێستا لە بەرژەوەندی ئەمریکادایە زیاتر لە گەڕانەوە بۆ ڕێڕەوێکی دانوستان کە ئامانجەکانی واشنتن ناپێکێت.

ترەمپ وتی ئەو دۆخی ئێستای پێ باشترە لەبەر ئەوەی بە وتەی خۆی زیکەی بە تەواوی گەرووی هورمزیان کۆنترۆڵ کردووە و ئابووری ئێرانیش بە تەواوی داڕماوە. وتیشی تاران “تەنها ئەوە دوادەخات کە هەر دەبێت ڕووبدات”.

سەرۆکی ئەمریکا بە ئێرانییەکانیش وت: “کەی ڕادەپەڕن؟”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە