ئەمریكا هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێكردەوە

 

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە بەندەر عەباس و دورگەی قەشم لە باشووری ئەو وڵاتە بیستراوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ‘سێنتکۆم’ رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنی چەندین ئامانجی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناو خاکی ئەو وڵاتەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو هەوڵانەی سوپای پاسداران، کە لەم دواییانەدا بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و بەئامانجگرتنی سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئەنجامیداون.

بەرپرسێکی ئەمریکیی ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان سیستمی بەرگری و پێگەی موشەکیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

لای خۆشیەوە، ئاژانسی فەرمی “ئێرنا”ش ئاماژەی بەوە کردووە “ئەمریکا” چەند موشەکێکی ئاراستەی دوورگەی قەشم کردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە