سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت، بە زمانی هێز ناچاری دەکەین.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکەدا، گەمارۆی دەریایی هەڵگیرا و لە لوبنانیش، لە کاتێکدا لە بارودۆخێکی سەختدا بووین، ئاگربەست جێگیر بوو.
دەشڵێت: بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە کە ڕووداوی بچووکتر ڕوویان نەدابێت. لەم ماوەیەدا، زیاتر لە ٨٠ ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردە کرد و لە هاوردەکردنی کاڵا بنەڕەتییەکانیشدا هەنگاوی باشمان نا.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت، بە زمانی هێز ناچاری دەکەین بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.
ڕاشیگەیاندووە، تا ئەو کاتەی بەڵێنەکانی ئەمریکا لە لێکتێگەیشتنەکەدا جێبەجێ نەکرێن، گەرووەکە ناکرێتەوە.
وتیشی، “سێیەم شکستی ئەمریکا لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا، ناچارکردنی ئەمریکا دەبێت بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی”.
