نرخی نەوتی ماڵان هەرزان دەبێت

ساڵانە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا ئامادەكاری بۆ هاوردە و بەرهەمهێنانی نەوتی سپیی ماڵان دەكرێت و بەوەش ئەو نرخەی ئێستا، كە بەرمیلێك بە 250 هەزار دینارە دادەبەزێت و لەگەڵ دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكومەتەوە نرخەكەی بۆ خوار 150 هەزار دادەبەزێت.

بەختیار، كە كاری فرۆشتنی نەوت دەكات بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت بەپێی جۆرەكەی لەنێوان 240 بۆ 250 هەزار دینارە و لەچاو ساڵی ڕابردوو زۆر گرانە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان پەلە نەكەن لە كڕینی نەوتی سپی.

ڕاشیگەیاند، هۆكاری گرانی نەوت بۆ قەیرانی سووتەمەنی و نەبوونی نەوت دەگەڕێتەوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوتی سپی دەستپێبكات و هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، نووسراوی فەرمی بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی سپی و هاوردەی نەوت لە شارەكانی عێراق و وڵاتانی تر دەكات.

جەختیشی كردەوە، بەدەستپێكی بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی نەوتی سپی، نرخەكەی زۆر دادەبەزێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان پەلە نەكەن لە كڕینی نەوت.

بە وتەی ئەو نەوتفرۆشە، لەكاتی دەستكردن بە دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەسەرەتای مانگی 10دا و هاتنی نیو بەرمیل نەوتە هەرزانەكەی عێراق، كە بە 31 هەزار دینار بوو، ئەوا نرخی نەوت بەتەواوی هەرزان دەبێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە