مووچەی بەشێكی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد دەكرێت

 

بەپێی یاسایەكی پەرلەمانی كوردستان مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان زیاد دەكرێت و دەبێتە 250 هەزار دینار.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە، هاوکاریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەرز دەکرێتەوە.

دەشڵێت: بەپێی یاساکە نابێت کەمترین مووچەیان لە 250 هەزار دینار کەمتر بێت.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و دابینکردنی مافەکانیان، داواکارییان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە تاوەکو لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ڕەچاو بکرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە