سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئامانجمانە بەرهەمهێنانی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە لە هەرێمی كوردستان تاكو ساڵی 2030.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەرزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی نەوت بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و دارایی ئەنجامدا.
نووسینگەی سەرۆک وەزیران دەڵێت، عەلی زەیدی ڕایسپاردووە بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان زیادبکرێت و چالاکییەکانی گەڕان و خستنەسەرکاری کێڵگەی نوێ فراوانتر بکرێن.
دەشڵێت: تا ساڵی 2030 ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت بگاتە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل.
