دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی خانەنشینی شارستانی و سەربازی عێراق دەكرێت.
دەستەی خانەنشینی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە 1ی ئەیلول دەستیان كردووە بە خەرج كردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئەیلول و بەشێوەی پلەبەندی.
ڕاشیگەیاندووە، داوا لە خانەنشینان دەكەین، كە نامەیان پێ دەگات سەردانی لقی بانكەكان و دەروازەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی (ئەی تی ئێم) لە بەغدا و پارێزگاكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هێشتا هیچ بڕیارێك لە سەر ناردن و خەرج كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەدراوە.
