شارەزایەكی كەشناسی پێی وایە، ئەوەی ئەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو ڕوویدا لە نزم بوونەوەی پلەی گەرما و ڕەشەبا و باران “زەنگێكی مەترسیدارە” و دەبێت ئامادەكاری بكرێت بۆ پاییز و زستانی داهاتوو..
بەرهەم حەسەن قامیشی، شارەزای كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، ئەوەی دوێنێ و ئەمرۆ ڕوویدا زەنگێکی مەترسیدار دەهێنێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران و سوریا و میسر، كە لە مانگی ٨دا بارستەی زۆر سارد و باران و بای بەهێز و نزم بوونەوەی پلەی گەرمی بەرێژەی بەرچاو چەندین ساڵە شتی وانەبووە، كە بەهۆی کاریگەری دیاردەی ئەلینۆ لەداهاتوودا.
دەشڵێت: مەبەستم زەنگی ئاگادارکردنەوە ئەوەیە، كە حکومەتی هەرێم ئامادەکاری جدی بکات بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٧ پاییز زوو پێشوەختە دەست پێدەکات و لافاوی زۆر و کارەسات و ڕۆچوونی زەوی و ڕووداوی سروشتی نەخوازراو و تەرزەی زۆر گەورە و هەوری سۆپەرسێل و مات ماتووس و تۆرنادۆی زۆر سارد دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، زوو پەڵە دەدات و ئاوی کانیاوەکان زوو دەژێنەوە و بەنداوەکان پردەبنەوە، بۆیە ئامادەکاری جدی بۆ بکرێت و بای بەهێزی زۆری لەگەڵ دەبێت.
