فەرمانگەی ژینگە لەسەر ورچەكانی هەورامان هاتەدەنگ

 

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە دەربارەی ئازادكردنی دوو ورچ لە شاخەكانی هاورامان هاتەدەنگ و دەڵێت: بەبێ پرسکردن و پشکنینی پێشوەختە بووە.

سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئازادکردنی دوو ورچ لە شاخەکانی هەورامان بەبێ پرسکردن و پشکنینی پێشوەختە.

ناوبراو ڕایگەیاند، کە کارەکە بەدەر لە ڕێنماییە ژینگەییەکان ئەنجامدراوە و بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم بابەتە دەکەن.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند؛ دوای دەستبەسەرداگرتنی دوو ورچی نێر و مێ لە گەرمک، بە فەرمانی دادوەر و لە پێناو پاراستنی ژینگەدا، هەردوو ورچەکە ئازاد کران.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە