لیژنەی سووتەمەنی قایمقامییەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەردوو لیژنەی سووتەمەنی و بریکارانی خۆراک و ئارد (سەر بە لیژنە هەمیشەیی و گشتییەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە) هەستاین بە دابەشکردنی پسوڵەی نوێی غاز بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا.
باسی لەوەشکردووە، پسووڵەکان لەسەر ئەرک و بودجەی قایمقام چاپ و بڵاو کراونەتەوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی هەڵەبجە لێی سوودمەند بن، بۆ ئەوەش هیچ بڕە پارەیەک لە بەرامبەر وەرگرتنیان وەرناگیرێت.
دەشڵێت، هاووڵاتییان دەتوانن پسوڵەی ژمارە دوو وەربگرن و سوودمەند بن لە وەرگرتنی غاز.
