بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم ئاشکرای کردووە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها شەپۆلێکی تری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە بڕی یەک تا سێ پلەی سیلیزی ناوچەکە دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ئەمڕۆ 37_ سبەینێ 40
سلێمانی: ئەمڕۆ 36_ سبەینێ 39
دهۆک: ئەمڕۆ 35_ سبەینێ 37
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 38_ سبەینێ 40
گەرمیان: ئەمڕۆ 40_سبەینێ 43
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 38_ سبەینێ 39
زاخۆ: ئەمڕۆ 38_سبەینێ 40
ئاکرێ: ئەمڕۆ 38_سبەینێ 40
پیرمام: ئەمڕۆ 34_ سبەینێ 36
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 27_سبەینێ 29
