ئامەد سپۆر ڕیمۆنتادای بەسەر محەمەد سەڵاح و هاوڕێکانیدا تۆمار کرد

یانەی ئامەد سپۆر، 2-1 لە یانەی ترابزۆن سپۆری بردەوە و چووە پلەی پێنجەمی خوولی سوپەرلیگی تورکی.

لە خولەکی 11ی یارییەکەدا محەمەد سەڵاح توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ ترابزۆن سپۆر تۆمار بکات.

لە خولەکی 5ی زیادکراوی تایمی یەکەمدا، ییرا سۆر گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئامەد سپۆر تۆمار کرد و لە خوولەکی 90شدا گیفت ئۆریان گۆڵی دووەم و بردنەوەی ئامەدسپۆری تۆمار کرد.

هەرچەندە ترابزۆن سپۆر، محەمەد سەڵاحی هێرشبەری پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ ڕیزەکانی گواستووەتەوە، بەڵام لەبەرامبەر یانەکەی باکووری کوردستاندا شکستی هێنا.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە