زەیدی کاتی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتەکەی ئاشکرا کرد

چوارچێوەی هەماهەنگی دەربارەی دۆخی ئابووری عێراق کۆبووەوە و عەلی زەیدیش ڕایگەیاند لەم هەفتەیەدا گفتوگۆکانی تایبەت بە تەواوکردنی پێکهاتەکی حوکەمەتەکەی کۆتاییان دێت.

ئەمیندارێتی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پەرەسەندنەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

ڕوونیشیکردەوە کە لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی، ڕایگەیاند گفتوگۆکان سەبارەت بە تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا تەواو دەکرێن، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە هەفتەی داهاتوودا و دەنگدان لەسەری.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “چوارچێوەی هەماهەنگی دۆخی دارایی و ئابووری وڵاتی تاوتوێ کرد، لەبەر ڕۆشنایی لێکەوتەکانی جەنگ لە ناوچەکە و پەککەوتنی جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز”.

لە بوارى پەرلەمانیدا، چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕەوتى کارکردن لەسەر یاسا گرنگ و بەپەلەکانى تاوتوێ کرد، کە لە پێش هەموویانەوە یاساى بودجەى گشتى و یاساى حەشدى شەعبییە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە