فیدان: ناتانياهو بووەتە مەترسییەکی جیهانی

فیدان: ناتانياهو بووەتە مەترسییەکی جیهانی و دەبێت سنوورێک بۆ تاوانەکانی دابنرێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، لە لێدوانێکی تونددا ڕەخنەی توند لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانياهو گرت و ڕایگەیاند کە ناوبراو بووەتە «دوژمنی هاوبەشی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی» و تاوانبارە بە ئەنجامدانی جینۆساید.

فیدان جەختی لەوە کردەوە, کە ناتانياهو و ئەو فکرەی نوێنەرایەتی دەکات، تەنها مەترسی نییە بۆ سەر تورکیا، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهانی بە گشتی. هەروەها هشداری دا لەوەی کە بە کەمکردنەوەی ئەم مەترسییە و بە تەنها سەیرکردنی وەک کێشەیەکی تورکیا، هەڵەیەکی مێژوویی گەورە دەبێت.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای کرد کە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو زیانە گەورانە بهێنرێت کە ناتانياهو لە ناوچەکە، ئیسرائیل، گەلی جوو و جیهاندا دروست دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە