ترەمپ: ئێران بە فەرمی بووەتە وڵاتێکی شکستخواردوو و توانای دابینکردنی مووچەی نییە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی توونددا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تروسۆشیاڵ” بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە ئێران بە فەرمی وەک وڵاتێکی شکستخواردوو دەردەکەوێت و سیستەمەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵ بووەتەوە.
لە پۆستەکەیدا، ترەمپ ئاماژەی بە داڕمانی ئابووریی و سەربازیی ئەو وڵاتە کرد و ڕایگەیاند کە ئێرانی ئێستا نە دراوی متمانەپێکراوی ماوە و نە هێزێکی دەریایی و ئاسمانیی کاریگەر، تەنانەت توانای دابینکردنی مووچەی سەرباز و پۆلیسەکانیشی نەماوە. هەروەها ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە ٣٠٠٪.
لە لایەکی ترەوە، سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر دۆخی مافی مرۆڤ و ناڕەزایەتییەکان و ئاشکرای کرد کە تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، و سەرکردایەتیی ئێران بەهۆی هەوڵدان بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران، “جەنگی لەدژی مرۆڤایەتی” ڕاگەیاندووە.
