لە گوندی زییەی سەر بە شارەدێی زەلان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، زەوییەک لە مین پاککرایەوە و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە گوندی زییە لە شارەدێی زەلان، زەوییەک لە مین پاککرایەوە، دواتر زەوییەکە تەختکرا و ئامادەکرا بۆ بەکارهێنانەوەی.
دەشڵێت: کێڵگەمینەکە لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەستیی و تیمی میکانیکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، بە هاوکاری ڕێکخراوی(ITF)ی سلۆڤینیایی، لە ڕێگەی دابینکردنی ئۆتۆمبێلەوە بۆ تیمەکان، پاککراوەتەوە.
