لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا تا 4472 دۆلار بەرز بووەوە، بەڵام پاشان بۆ 4396 دۆلار دابەزی، پێش ئەوەی جارێکی دیکە بەرەو 4430 دۆلار هەڵبکێشێتەوە.
ئەم جووڵە خێرایەی نرخی زێڕ بە هۆی ئەو پشێووییەوە هاتە ئاراوە کە دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر پێگەکانی یەکتر لە ناوچەکەدا دروست بوو.
نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە؛
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 828 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 1،011،000 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 1،103،000 هەزار دینار
