کێشەکانی هاتووچۆ بە یوتێرن چارەسەر ناکرێن

بەڕێوەبەری پێشووی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چارەسەرکردنی کێشەکانی هاتووچۆ 10 ساڵی پێویستە و دەشڵێت: کێشەکانی هاتووچۆ بە یوتێرن چارەسەر ناکرێن.

ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری پێشووی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، کێشەکانی هاتووچۆ بە یوتێرن چارەسەر ناکرێن، یوتێرن کێشەکان و ڕووداوی هاتوچۆ زیاتردەکات، چارەسەر ئەوەیە هەمووی بکرێت بە یەکتربڕ و بەرزەپرد.

وتیشی، ڕۆژانە بە هەزاران ئۆتۆمبێل دێنە هەرێمی کوردستان، باشترین چارەسەریش بۆ زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان، دروستکردنی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسە.

جەختیشی كردۆتەوە، پێم وانییە لە مەودایەکی نزیکدا جێبەجێ بکرێت، بەڵکو جێبەجێکردنی 10 ساڵی پێویستە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە