نرخی بەنزینی نۆرماڵ (250) دینار دابەزی

دوای شەپۆلێک لە بەرزبوونەوە، نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە شاری هەولێر دابەزینی بەخۆیەوە بینی. نرخی هەر لیترێک بەنزین بە کۆ ٢٥٠ دینار دابەزیوە و گەیشتووەتە ١,٤٠٠ دینار، ئەمەش وایکردووە لە بەنزینخانەکاندا نرخەکەی بۆ نێوان ١,٥٥٠ تا ١,٧٠٠ دینار دابەزێت.

جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، ئەمڕۆ یەک شەممە 30ی ئاب وتی: “نرخی لیترێک بەنزین بە کۆ دابەزیوە بۆ هەزار و 400 دینار، واتە هەر لیترێک 250 دینار دابەزیوە”.

نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانیش بەرەو دابەزین چووە، بە جۆرێک لە هەندێک بەنزینخانە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 1550 دینارە و لە بەشێکی بەنزینخانەکان کە بەنزینی پێشوویان ماوە، هێشتا لیتری لەنێوان 1600 بۆ 1700 دینارە.

لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخەکان جێگیرن و بەراورد بە هەولێر هەرزانترن (نۆرماڵ لە نێوان ١,٢٠٠ بۆ ١,٣٥٠ دینارە). پارێزگای دهۆکیش هاوشێوەی هەولێر نرخەکانی بەرەو دابەزین چووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە