ڕۆژانی سەردانی زیندانیان گۆڕا

 

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە هەولێر ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری سزادراوان دەكاتەوە، کە گۆڕانکاری لە ڕۆژەکانی مواجەهە (سەردان) کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە هەولێر خشتەی نوێی سەردانی بڵاویكردۆتەوە، كە لەمەودوا بەم جۆرە دەبێت:

ڕۆژی دوو شەممە: مواجەهەی ئافرەتان
ڕۆژی پێنج شەممە: مواجەهەی پیاوان

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ئەم هەفتەیە، مواجەهەی بەشی (A) بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت.

چاکسازی گەوران لە هەولێر داوا لە کەسوکارانی سزادراوان دەكات، ئاگاداری ئەم گۆڕانکارییە بن و لە ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا سەردانی سزادراوی خۆیان بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە