مامۆستا پشتیوان دەڵێت: هەر ژن و پیاوێک ئەم نیشانانەیان تێدابوو ئاگاداری خۆیان بن.
یەکەم: گۆڕانی پەیوەندییەکەتان لە خۆشەویستییەوە بۆ ڕقبوون، تا دوێنێ یەکتریتان خۆشدەویست ئەمڕۆ ڕقتان لەیەکترییە، ئاگاداربە.
دووەم: گومانکردن لەسەر یەکتری، بەردەوام بەگومانن لەسەر یەک. کە گەیشتە ئەم حاڵەتە ئاگاداربە.
سێیەم: هیچ عوژرێک بۆ یەکتری ناهێننەوە، هیچ پاساوێک بۆ یەکتری ناهێننەوە، هیچ لە یەکتری قبوڵ ناکەن. گەیشتە ئەم قۆناغە ئاگاداربە.
خاڵی چوارەم: گەورەکردنی کێشەکان، کێشەیەکی بچوک گەورە دەکەنەوە. ڕەنگە سحری لێکرابێت.
