پڕۆژەی “کەشتی هیوا” ڕاگەیەنرا

یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی پڕۆژەی “كەشتی هیوا” لەنێوان نەخۆشخانەی هیوا و یەكێتی ژنان واژۆ كرا.

نەخۆشخانەی هیوا بڵاویكردەوە، لەپێناو هۆشیاریی تەندروستی و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک، لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری گشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان، لەگەڵ د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی “کەشتی هیوا”.

ئامانجی پڕۆژەکە پشکنینی پێشوەختەیە بۆ ئەو ژنانەی کە تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٩ ساڵدایە و هێشتا هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە؛ ئەویش لە ڕێگەی مامۆگرافیی دیجیتاڵی و پشکنینی کلینیکیی مەمک (CBE)ەوە.

ئامانجی سەرەکیی هەنگاوەکە، گەیاندنی ئەم خزمەتگوزارییانەیە بەو ناوچە دوورە دەستانەی کوردستان کە دەستیان بە سەنتەرە تەندروستییەکانی شار ڕاناگات، بۆ ئەوەی هەر ژنێک بتوانێت لە نزیک ماڵەکەی خۆی پشکنینی بۆ بکرێت و چیتر شێرپەنجەی مەمک جێگەی ترس نەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە