نووسینگەی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ چاودێریکردنی زێدەڕۆییەکانی سەر زەوییەکانی بەغدا راگەیاند.
ئەمڕۆ یەک شەممە 30ی ئابی 2026، فەریق روکن عەبدولئەمیر شەممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، “لەمەودوا بۆ بەدواداچوون و بینینی هەموو ئەو زێدەڕۆییانەی دەکرێنە سەر زەوییەکان لە پایتەختی عێراق، پشت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبەستن”.
شەممەری وتی، “ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە راگرتنی زێدەڕۆییەکان و رێگریکردنە لە بەردەوامبوونیان لەسەر زەوی و موڵکی گشتی، بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەش لیژنەیەکی باڵا لەگەڵ چەندین لیژنەی دیکە لە هەموو ناوچەکاندا پێکدەهێنرێن”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئەرکی سەرەکیی لیژنە ناوچەییەکان بریتی دەبێت لە بەدواداچوون و چاودێریکردنی سەرجەم حاڵەتەکانی زێدەڕۆیی و تۆمارکردنیان بۆ ئەوەی رێکاری پێویستیان بەرانبەر بگیرێتەبەر”.
