لە فڕۆکەخانەدا دەست بەسەر دەیان هەزار دۆلاری قاچاخدا گیرا

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، کارمەندانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕێگرییان لە هەوڵێکی بەقاچاخبردنی 83 هەزار دۆلاری ئەمریکی کرد کە لە ناو جانتای گەشتیارێکدا شاردرابووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەکە کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکرایەوە، گەشتیارەکە هاووڵاتییەکی عێراقییە و بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکی لە ئیستەنبوڵەوە گەیشتووەتە بەغدا، هەوڵیدابوو بەبێ ئاشکراکردنی پارەکە، بهێنێتە ناو عێراقەوە، بەڵام لە کاتی پشکنینی وردی کەلوپەلەکانیدا لە هۆڵی گەیشتن، دەست بەسەر پارەکەیدا گیرا.

دەستەی گشتیی گومرگ ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر گەشتیارەکە گیراوەتەبەر و بڕە پارە دەستبەسەرداگیراوەکەش بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.

جەختیشی کردەوە کە ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیاندا دێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی دراو و پاراستنی ئابووریی عێراق.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە