محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، وەڵامێکی توندی لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکای دایەوە و بە “درۆزن” وەسفی کرد.
قالیباف ڕایگەیاند، بۆ تێگەیشتن لە ڕاستییەکان، پێویستە وەزیری ئەمریکی داوا لە فەرمانبەرەکانی بکات ڕاپۆرتەکەی دامەزراوەی خەمڵاندنی دارایی “موودیس” (Moody’s) بخوێننەوە، کە تێچووی جەنگەکەی بە زیاتر لە ١٣٠ ملیار دۆلار مەزەندە کردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە واشنتن وەڵامی ئەوە بداتەوە کە چۆن کۆمپانیای “جەین ستریت” تەنها لە یەک خولی گرێبەستە دواخراوەکاندا، زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن دۆلار زیانی لە فرۆشتنی کورتمەودای نەوتدا بەرکەوتووە.
