غەریب حەسۆ: سەردەمی گواستنەوەی خەباتی چەكدارییە بۆ سیاسی

هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ڕایدەگەیەنێت، زمانی کوردی دەبێتە زمانێکی فەرمی لە سووریا و دەشڵێت: سەردەمی گواستنەوەی خەباتی چەكدارییە بۆ سیاسی.

غەریب حەسۆ، ​هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدان لە قامیشلۆ ڕایگەیاند، بوونی هەڤاڵانمان مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە شامی پایتەخت بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتە.

ڕاشیگەیاندووە، زمانی کوردی دەبێتە زمانێکی فەرمی لە سووریا، هەروەها لە دەستووری سووریادا دەناسڕێت و جێگیر دەکرێت.

وتوشیەتی، “یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە قۆناغی داهاتوودا لە سووریا ڕۆڵ و پێگەی خۆیان دەبێت”.

وەك غەریب حەسۆ دەڵێت: ئەو قۆناغەی پێی گەیشتووین نوێنەرایەتی گواستنەوە دەکات لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ خەباتی سیاسی، بە شێوەیەک لە ڕێگەی کاری سیاسی و دەستوورییەوە خزمەت بە دەستەبەربوونی ماف و دەستکەوتەکان بکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە