“كەسێك لەسەر گێچەڵی سێكسی دەستگیركرا”

 

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی گێچەڵی سێکسی کردبووە سەر ئافرەتێک لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆیی ئافرەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، کە لەلایەن کەسێکی ماتۆڕسوارەوە، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، گێچەڵی سێکسی بەرامبەر کرابوو؛ لەسەر ئەم ڕووداوە، لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەكمانەوە دەست بە بەدواداچوون کرا و ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا کرا، بە ناوی (ع. م. أ).

دەشڵێت: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری ناوبراو لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە