کتائیبی سەیدولشوهەدا ١٠ مەرج بۆ دانانی چەکەکانی دادەنێت

گرووپی چەکداریی «کتائیبی سەیدولشوهەدا» لیستی مەرجەکانی خۆی بۆ بەشداریپێکردن لە پرۆسەی ڕێکخستنی چەکەکانیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی ١٠ داواکاریی سەرەکی دەکەنە مەرجی بەشداریکردن لەم پرۆسەیەدا.
  • کشانەوەی هێزە بیانییەکان: داواکردنی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکە لەلایەن ئەوانەوە، لەگەڵ کشانەوەی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق. هاوکات هەڵوەشاندنەوەی پۆستی نێردەی تایبەتی ئەمریکا و کۆتاییهێنان بە دەستتێوەردانە دەرەکییەکان.
  • پاراستنی حەشدی شەعبی و سیستەمی بەرگری: دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ زامنی مافەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبی و دابینکردنی سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی بۆ سەروەریی ئاسمانی عێراق.
  • سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان: سەپاندنی دەسەڵاتی هێزە فیدراڵییەکان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا، بە تایبەتی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای عێراقەوە.
  • دەرکردنی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان: دەرکردنی چەکدارانی پارتی کەکرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە خاکی عێراق بە مەبەستی بڕینەوەی بەهانەی هێرشەکانی تورکیا، و هەروەها دەرکردنی پارت و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) لە هەرێمی کوردستان.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە