ناکۆکییە بچووکەکانی نێوان هاوسەران.. ئایا کێشەی گەورەتریان لەپشتەوە شاراوەیە؟

ناکۆکییە بچووکەکانی نێوان هاوسەران.. ئایا کێشەی گەورەتریان لەپشتەوە شاراوەیە؟
گێرمەی کێشەیەکی خێزانی ڕەنگە لە شتێکی زۆر بچووکەوە دەست پێبکات: پەیامێک کە وەڵام نەدراوەتەوە، پەرداخێک کە لەسەر مێزەکە جێهێڵدراوە، نسیانی ژوانێک، یان سەرنجێکی سادە کە پشتگوێ خۆستراوە. لەم کاتانەدا دەربڕینی “ئایا هەموو ئەم تووڕەییە لەسەر شتێکی وا بێبایەخە؟” زۆر دەبیسترێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە؛ ئایا کێشەکە بە ڕاستی لەسەر پەرداخەکە یان پەیامەکەیە، یان ئەم وردەکارییانە ئاماژەن بۆ کەڵەکەبوونی هەستە گەورەکان لە بێدەنگیدا؟
لە پەیوەندییە درێژخایەنەکاندا، بەهای ڕووداوەکان لە قەبارەکەیاندا نییە، بەڵکو لەو واتا و پەیامەدا شاراوەیە کە بۆ لایەنەکەی تر هەڵیدەگرێت.
  • کاتێک کێشەکە لەسەر بابەتی سەرەکی نییە: ڕەنگە هاوسەرێک لەسەر جێهێشتنی قاپەکان لە دەستشۆردا تووڕە بێت، بەڵام ئازارە ڕاستەقینەکەی تەنیا قاپەکان نین، بەڵکو هەستکردنە بەوەی تەواوی بەرپرسیارێتییەکانی ماڵ بە تەنیا دەبات بەڕێوە و هاوبەشەکەی خۆبەخشانە هاوکاریی ناکات. بە هەمان شێوە، لەبیرکردنی ژوانێک ڕەنگە پەیامێکی ناخۆشی پێبگەێنێت کە ئەوەی بۆ ئەو گرنگە، بۆ بەرامبەرەکەی بایەخی نییە.
  • جیاوازی لە تێگەیشتن و بینینی ڕووداوەکان: هەردوو لایەنی پەیوەندی بە هەمان شێوازی بیرکردنەوە بەشدار نابن. درەنگ وەڵامدانەوەی پەیامێک ڕەنگە لای هاوسەرێک تەنیا سەرقاڵی بێت بە کارەوە، بەڵام لای هاوسەرەکەی دیکە بەپشتگوێخستن وەربگێرێت.
  • تیۆری “چۆلەکە” (Bird Theory) و هەوڵەکانی پەیوەندی: بەپێی توێژینەوەکانی دکتۆر جۆن گۆتمان، ساتە بچووکەکانی ڕۆژانە (وەک ئاماژەدان بە چۆلەکەیەک لە ئاسمان یان پرسیارێکی سادە) هەوڵن بۆ ڕاکێشانی سەرنجی هاوبەشی ژیان. ئەو هاوسەرانەی وەڵامدانەوەی ئەرێنییان بۆ ئەم داواکارییە بچووکانە هەبووە، پەیوەندییەکەیان زۆر بەردەوامتر بووە. کێشەکە ئەوەیە: “ئایا ئەوەی دەیلێم هێشتا بۆ هاوبەشەکەم گرنگە؟”
  • مەترسیی دەستەواژەی “تۆ زێدەڕۆیی دەکەیت”: بەکارهێنانی ڕستەی وەک “تۆ زۆر هەستیاریت” یان “ئەمە شتێکی بێبایەخە” نەک کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو بەهای هەستەکانی بەرامبەر پووچەڵ دەکاتەوە. لەبری ئەوە، دەستەواژەی “تێدەگەم کە ئەمە بێزاری کردوویت، ئەگەرچیش من بە شێوازێکی تر لێی دەڕوانم” درگا بۆ دیالۆگ دەکاتەوە.
  • دوبارەبوونەوەی کێشەکان نیشانەی پێداویستییەکی قووڵترە: ناڕەزایەتی بەردەوام لەسەر بابەتێک (وەک ڕێکخستنی ماڵ یان بەکارهێنانی مۆبایل) ئاماژەیە بۆ ناهاوسەنگی لە دابەشکردنی بەرپرسیارێتی یان کەمبوونی بایەخدان و سۆز.
  • نەک هەموو وردەکارییەک نیشانەی کێشەی گەورەیە: ماندوێتی و فشاری ڕۆژانە دەشێت ببنە هۆی لەبیرکردن لەسەرخۆ، بۆیە پێویستە جیاوازی بڕکرێت لە نێوان هەڵەیەکی بەڕێکەوت و ڕەفتارێکی دووبارەبووەوە کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە فەرامۆشکردن.
پێش ئەوەی بڵێیت “ئایا ئەم هەموو تووڕەییە لەسەر شتێکی وا بچووکە؟”، تێفکره لەوەی ئایا کێشەکەت بە کەم زانیوە یان تێنەگەیشتوویت کە ئەم بابەتە چی دەگەیەنێت بۆ هاوبەشی ژیانت. لە پەیوەندییەکاندا، وردەکارییە زۆر بچووکەکان زۆرجار ئەو زمانەن کە پێداویستییە زۆر گەورەکانی پێ دەردەبڕدرێت.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە