٩ بەکارهێنانی سەرسووڕهێنەری کیسی سیلیكا جێل

گه‌نجینەیەکی بچووک لەناو کڕینەکانتدا؛ ٩ بەکارهێنانی سەرسووڕهێنەری کیسی سیلیكا جێل
کیسە سپییە بچووکەکان کە لەناو پێڵاو، جانتا، جلوبەرگ یان ئامێرە ئەلیکترۆنییە نوێیەکاندا دەیدۆزینەوە و هۆشداریی “نەخورێت”یان لەسەرە، زۆربەی جار فڕێ دەدرێنە خاشاکەوە. بەڵام بەپێی شارەزایان، ئەم کیسانەی سیلیكا جێل (Silica Gel) خاوەنی توانایەکی بەرزن لە هەڵمژینی شێ (تا ڕێژەی %٤٠ی کێشی خۆیان) و دەکرێت لە بری فڕێدان، بۆ چەندین مەبەستی سوودبەخش لە ماڵەوە بەکار بهێنرێنەوە.
گرنگترین ٩ بەکارهێنانی کیسی سیلیکا جێل:
  • ڕزگارکردنی مۆبایلی تەڕبوو: بەپێی پێشنیازی شارەزایان، لەبری برنج (کە ڕەنگە وردیلەکانی بچنە ناو دەرچەکانی مۆبایلەکە)، سڕینەوەی مۆبایلەکە و دانانی لەناو سندوقێکدا لەگەڵ چەند کیسەیەکی سیلیكا بۆ ماوەی ١ تا ٢ ڕۆژ، شێی ناو ئامێرەکە زۆر بە خێرا هەڵدەکێشێت.
  • پاراستنی وێنە و بەڵگەنامەکان: دانانی کیسەکان لەناو سندوقی ئەرشیف و وێنەکان ڕێگری لە زەردبوون، تێکچوونی کاغذ و دروستبوونی بۆنی ناخۆش دەکات.
  • پاراستنی زێڕ و زیو لە ژەنگ و ئۆکسان: بەرگرتن لە کارلێکی شێ لەگەڵ قاڵبە زیوی و زێڕینەکان بۆ ڕێگریکردن لە تاریکبوون و ژەنگهێنانیان.
  • درێژکردنەوەی تەمەنی کەلوپەلی چەرم: پاراستنی پێڵاو، چاکەت و جانتا چەرمییەکان لە شێ و بۆنی ناخۆش لە کاتی کۆگاکردنیاندا.
  • سڕینەوەی بۆنی ناخۆشی جلی گەشت و وەرزش: دانانی کیسەکان لە بنکی جانتای وەرزشی یان سەفەر بۆ هەڵمژینی ئارەقە و ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی بۆن بۆ جلە پاکەکان.
  • پاراستنی بەهارات و سەوزە وشکراوەکان: ڕێگریکردن لە تێکچوون یان کاتۆڵبوونی (تەکتول) بەهارات لە چێشتخانەدا (بەبێ ئەوەی کیسەکە بەر خۆراکەکە بکەوێت).
  • پاراستنی کواڵێتی کەرەستەی خۆراکی: ڕێگریکردن لە شێداربوونی شەکەر، چا، قاوە، بسکویت و کەرەستەی وشک.
  • کەمکردنەوەی شێ لە بنکی جانتای وەرزش: هەڵمژینی شێی ماوەی خاولی و جلە وەرزشییەکان.
  • ڕێگریکردن لە کەڕوو لە بەشە تاریکەکانی ماڵدا: دانانی کیسەکان لە ڕەفەی حەمام، کەنتۆر و گۆشە شێدارەکانی ماڵەوە.
چەند ڕێنماییەکی گرنگ پێش بەکارهێنان:
  • ئەگەر سیلیكاکە تێربوو لە شێ، دەتوانیت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە پلەی گەرمیی ٢٠٠ تا ٢٥٠ پلەی فەرهەنهایت لە ناو فڕندا وشکی بکەیتەوە بۆ ئەوەی دووبارە بەکاری بهێنیتەوە.
  • ئەم کیسانە ژەهراوی نین بەڵام مەترسیی خنکانیان هەیە، بۆیە دەبێت لە دەستڕەسی مناڵان و ئاژەڵی ماڵەوە دوور بخرێنەوە.
  • بە هیچ شێوەیەک نابێت کیسەکان بکرێنەوە یان ڕاستەوخۆ بەری کەلوپەلی خۆراکی بێ بەرگ بکەون.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە