وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ردان و گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه چ لێره و چ له ئه‌مریكا له‌نێوان شانده‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی پنتاگۆن ئه‌نجامدراوه و تائێستا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌دراوه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و عێراقن بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنرێت و ئه‌و ئامڕازانه‌ی پێویستن بۆ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆپاراستنی به‌رزبكرێته‌وه و چیتر ئه‌و هێرشانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هاووڵاتیان و ناوچه‌كه نه‌مێنێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بابه‌تی هاوكاری ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه تایبه‌ته به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداره سه‌ردان و گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه چ لێره و چ له ئه‌مریكا له‌نێوان شانده‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی پنتاگۆن ئه‌نجامدراوه و تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه، به‌ڵام هیواداره هه‌م هاوكاری دارایی و هه‌م هاوكاری ئه‌منی به‌رده‌وام بێت چونكه پێویستیان پێیه‌تی.
وتيشى، لەسەر سیستەمی گومرگیی ئەسیکۆدا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق و تەنیا چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانین بۆ جێبەجێکردنی.
تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی) لە خاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی جه‌نگی ئەمریکا لە کۆبونەوەکانی ئەم دواییە بە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندوە، ئیدارەی عێراق بەنیازی نوێکردنەوەی ڕێککەوتنێکی بەسەرچوو نییە کە هاوکاریی ئەمنی پێشكه‌ش به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات.
