بانكی ناوەندیی دەستی بەسەر سامانی 12 لێپرسراو و پەرلەمانتاردا گرت

بانكی ناوەندیی عێراق دەستی بەسەر سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی 12 ئەندامی پەرلەمان و لێپرسراوی عێراقدا گرت كە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركراون.

بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا دەستبەسەر موڵك و ماڵ و سەرمایەی 12 كەسایەتی سیاسی و دیاری عێراقدا بگرێت كە بە تۆمەتی گەندەڵی و لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەبەیاندا دەستیگركراون.

بەپێی ئەو لیستەی بانكی ناوەندیی بڵاویكردەووەتەوە، ئیبراهیم سمێدعی راوێژكاری پێشووی سەرۆك وەزیران و پەرلەمانتاران بەها نوری، زیاد جەنابی، عەبدولڕەحمان خالید، محەمەد فەرمان جبوری، هند عەباسی، بوشرا قەیسی، موزەر كرەوی، موسەنا سامەڕایی، ئەشواق جبوری، عالیە نوسەیف و محەمەد سەعدون سەیهود لە خۆدەگرێت.

بانكی ناوەندیی داوای لە سەرجەم بانكەكانیش كردووە لە كاتی دۆزینەوەی هەر هەژمار و پارەیەكی ئەو كەسانەدا، بەزووترین كات لایەنی دادوەریی پەیوەندیدار ئاگادار بكەنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە