کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ تاوەبارانی کورتخایەن و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، هەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن لە کات و شوێنی جیا جیادا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن لە کات و شوێنی جیا جیادا لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان بەردەوامی هەیە.
ئەوەشی وتووە، خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، .هەندێک کات خێراییەکەی دەگۆڕێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما / نزم دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
